Apora Logo

دەم پارتی داوای هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانە دەكات كە پێشتر لە دژی كورد لە توركیا پەسەند كراون

دەم پارتی داوای هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانە دەكات كە پێشتر لە دژی كورد لە توركیا پەسەند كراون

تەنیا بە دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە، پرۆسەی ئاشتی سەركەوتوو نابێت

29/4/2025

دەم پارتی داوای هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانە دەكات كە پێشتر لە دژی كورد لە توركیا پەسەند كراون، داواش دەكات توركیا هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ چارەسەری پرسی كورد.

گوڵستان كلچ، هاوسەرۆكی فراكسیۆنی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان - دەم پارتی لە پەرلەمانی توركیا رایگەیاند، بۆ چارەسەری پرسی كورد، دەبێت هەموو یاسایانەی بوونەتە هۆی سەرهەڵدانی پرسی كورد، هەموار بكرێنەوە، حكومەتی توركیاش هەنگاوی ئەرێنی بنێت بۆ رەواندنەوەی گومانەكان.

راشیگەیاند، تەنیا بە دانانی چەك لەلایەن پەكەكەوە، پرۆسەی ئاشتی سەركەوتوو نابێت، بەڵكو دەبێت ئەوانەی بەهۆی پەكەكەوە لە زیندانن، ئازاد بكرێن.


;