Apora Logo

عێراق هێنانی کرێکاری بیانی لە پێنج وڵاتەوە قەدەغەکرد

عێراق هێنانی کرێکاری بیانی لە پێنج وڵاتەوە قەدەغەکرد

عێراق هێنانی کرێکاری بیانی لە پێنج وڵاتەوە قەدەغەکرد

29/4/2025

وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، بڕیاریدا بە قەدەغەکردنی کارکردنی کرێکارانی پێنج وڵات، تا بێنە عێراق و کاربکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بڵاویکردەوە،دەستیانکردوە بە جێبەجێکردنی بڕیارێکی ئەنجومەنی وەزیران کە تایبەت بە دامەزراندنی (80٪)ـی هێزی کاری نیشتمانی و دامەزراندنی تەنها (20٪)ـی هێزی کاری بیانی، لەو چوارچێوەیەشدا رێگری لە هاتنەناوەوەی کرێکارانی پێنج وڵات دەگرن بێنە عێراق و کاربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەهەمانکاتدا کارلەسەر پلاتفۆرمی (پیشە)ـی سەر بە وەزارەتی کار دەکەن بۆ دامەزراندنی کرێکارانی ناوخۆیی لە پرۆژەکاندا.

حەسەن خوام، وتەبێژی وەزارەتەکە دەڵێت: قەدەغەکردنی کارکردن کرێکارانی وڵاتانی سوریا، ئەندەنوسیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین دەگرێتەوە.


;