دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ڕاگەیاند، لە کابینەی داهاتوودا یەکگرتنی هێزەکانی پێشمەرگە تەواو دەبێت و بڕیارەکە وایە و ئیرادەی جددیش هەیە لە هەموو لایەکەوە کە ئەم هێزە ببێتە هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی
دەشڵێت: هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بەردەوامە و هیچ شتێکی وامان نەبیستووە کێشە لە هاوکارییەکاندا هەبێت، ئەکەوێتە سەر ئەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە لە پرۆسەی چاکسازیی بەردەوام بێت و هەنگاوی جددی بۆ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە وەک هێزێکی یەکگرتووی نیشتمانی بێت، پێم وایە ئەمە توانایەکی بەهێزی ئەوتۆ دەدات بە هێزی پێشمەرگەی کوردستان و پشتیوانیی زیاتر بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە هەموو ڕوویەکەوە دابین بکرێت
شۆڕش ئیسماعیل، ڕاشیگەیاند "بڕیار دراوە ئەو 138 هەزار پێشمەرگەیە 11 فرقە بێت، ئەو 11 فرقەیەش دوو هێزی پشتیوانیی یەک و دووە، لەگەڵ دوو فەرماندەیی ناوچەی سەربازیی پێک دەهێنێت