لە خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بردنەوەی بەسەر مایۆرکا بەدەستهێنا و پێشەنگی بەهێزتر کرد.
لە هەفتەی 33ی خولی ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ریاڵ مایۆرکای کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی بەرشەلۆنە باشتر بینران بەڵام نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 46 دانی ئۆلمۆ گۆڵێکی بۆ بەرشەلۆنە تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی بەرشولۆنە کۆتاییهات.
بەو ئەنجامە، بەرشەلۆنە خاڵەکانی گەیاندە 76 خاڵ و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ریزبەندی بەهێزتر کرد، مایۆرکا 44 خاڵی هەیە و لە پلەی حەوتەمی ریزبەندیدایە.
ئەمشەویش لە کاتژمێر 10 و 30 خولەک، یانەی ریاڵ مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی خیتافی دەبێتەوە.