Apora Logo

پێشنیاری راگرتنی شەڕی غەزە دەکرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ

پێشنیاری راگرتنی شەڕی غەزە دەکرێت بۆ ماوەی پێنج ساڵ

نێوەندگیرانی میسر و قەتەر پێشنیار دەکەن لە بەرامبەر وەستانی جەنگی غەززە بۆ ماوەی پێنج تا حەوت ساڵ تەواوی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانیانی فەلەستینی ئازاد بکرێن

22/4/2025

نێوەندگیرانی میسر و قەتەر پێشنیار دەکەن لە بەرامبەر وەستانی جەنگی غەززە بۆ ماوەی پێنج تا حەوت ساڵ تەواوی بارمتە ئیسرائیلییەکان و زیندانیانی فەلەستینی ئازاد بکرێن و حەماسیش دەسەڵاتی غەززە رادەستی لایەنێک بکات.


بەپێی هەواڵێکی بی بی سی، بەرپرسێکی باڵای فەلەستینی ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی قەتەر و میسر پێشنیارێکی نوێیان خستۆتە بەردەم بەرپرسانی حەماس و ئیسرائیل، کە بە چەند مەرجێک جەنگی غەززە بۆ ماوەی پێنج تا حەوت ساڵ بە رەسمی رادەگیرێت.


پەیوەست بە ناوەڕۆکی پێشنیارەکەشیان، بەرپرسەکەی فەڵەستین رایگەیاندووە: پێویستە تەواوی بارمتە ئیسرائیلییەکان ئازاد بکرێن و حەماسیش لە کەرتی غەززە دەسەڵات رادەستی لایەنێک بکات، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل فەڵەستینییە زیندانیکراوەکان ئازاد دەکات و جەنگ رادەگیرێت.


دەشڵێت: ئەو لایەنەی کە دەسەڵاتی غەززەی رادەست دەکرێت، پێدەچێت دەسەڵاتدارێتی فەڵەستین بێت لە کەناری خۆرئاوا، یان دەستەیەکی نوێ کە پێکدەهێنرێت.


حەماس بە پێشنیارەکە رازی بووە و ئیسرائیل تاوەکو ئێستا هیچی لە بارەیەوە نەوتووە، بەڵام پێشتر بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل چەندین جار دووپاتی کردۆتەوە رێگا نادەن هیچ دەسەڵاتێکی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە بوونی هەبێت.


;