Apora Logo

گاڵتەی چەند هاوڕێیەک سەر دەکێشێت بۆ تاوانی کوشتن

گاڵتەی چەند هاوڕێیەک سەر دەکێشێت بۆ تاوانی کوشتن

سەرچاوە: بەغداد الیوم

21/4/2025


 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە (٢١ی نیسانی ٢٠٢٥)، گەنجێک لەلایەن یەکێک لە هاوڕێکانیەوە لە کاتی گاڵتەجاڕی نێوانیاندا لە بەسرە کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە بە (بەغداد تودەی)ی ڕاگەیاندوە، "منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لەناو یەکێک لە کۆمپانیاکان کە دەکەوێتە شەقامی جەزائیر لە ناوەڕاستی بەسرە تەقەی لێکراوە گیانی لەدەستداوە".

ڕوونیشی کردەوە کە "گاڵتەجاڕییەک لەنێوان کۆمەڵێک هاوڕێدا پەرەی سەند و گەیشتە بەکارهێنانی چەکی ئاگرین، لە ئەنجامدا دەستبەجێ گەنجەکە گیانی لەدەستدا". ئاماژەی بەوەشکرد، "لایەنی پەیوەندیدار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە، تەرمەکەش گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشکی دادوەری بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەنجامدەرەکان بگرێتەبەر".


;