Apora Logo

عێراقچی: دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی نێوان ئێران و ئەمریکا بونیاتنەربوون

عێراقچی: دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی نێوان ئێران و ئەمریکا بونیاتنەربوون

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا بنیاتنەر بوون و وادەی خولی داهاتووشی ڕاگەیاند.

19/4/2025

دوا بەدوای کۆتاییهاتنی گەڕی دووەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی ئەمڕۆ کە لە ڕۆما بەڕێوەچوو، عێراقچی ڕوونیکردەوە کە "دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ ئەمریکا بونیاتنەربوون، ئێمەش بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوەڕوانی داهاتووین".


ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: خولی داهاتووی دانوستانەکان شەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت.


لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا ڕووسییەکەی سێرگی لاڤرۆڤ لە مۆسکۆ، عێراقچی ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێک ئەگەری هەیە ئەگەر واشنتۆن واقیعی بێت. 


عێراقچی و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ١٢ی نیسانی ئەمساڵ لە عەممان دانوستانی ناڕاستەوخۆیان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کە بووەتە سەرچاوەی گرژیی نێوان تاران و وڵاتانی ڕۆژئاوا، دەست پێکرد.

;