مێسی ئەم تۆمەتەی لە چاوپێکەوتنێکدا لە بەرنامەی "Simply Football"ی کەناڵی ESPN خستووەتەڕوو، کە لە یوتیوب پەخش دەکرێت.
مێسی رایگەیاند، ڕاهێنەری پێشووی بارسێلۆنا و ڕاهێنەری ئێستای مانچستەر سیتی پیپ گواردۆلا خەڵکی جیهانێکی ترە، ئەو جیاوازە، ئەو شتانە دەبینێت کە کەسی تر نایکات.
ئەستێرەی ئێستای ئینتەر میامی ئاماژەی بەوەشکردووە، گواردیۆلا "تۆپی پێی گۆڕیوە".
مێسی ئاماژەی بەو کاریگەرییە گەورەیەی گواردیۆلا کرد لەسەر تیپەکانی تۆپی پێ و تۆپی پێ، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێستا هەوڵی لاسایی ئەو گواردیۆلا دەدەن.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: لە واقیعدا (گواردیۆلا) تاڕادەیەک زیانی بە تۆپی پێ گەیاندووە، بەڵام ئاماژەی بەوەشکرد، چونکە یانەکانی دیکە هەوڵیاندا وەک بەرشەلۆنە یاری بکەن.
یاریزانە ئیسپانییەکە ڕوونیکردەوە، بەڵام ئێمە (بارسێلۆنا) تیپێکی تایبەت بووین، هێڵی ناوەڕاست چاڤی و بوسکێتس و ئینێستای تێدابوو ، هەموو شتێک لە نێوان یاریزانەکان و ڕاهێنەرەکەدا تەواو بوو.
شایەنی باسە مێسی لە نێوان ساڵانی 2008 بۆ 2012 لە سەردەمی گواردیۆلا یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە کردووە، کە یەکێکە لە قۆناغە سەرکەوتووەکانی یانە کەتەلۆنییەکە لە تۆپی پێدا، لەو ماوەیەدا تیپەکە دووجار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە ، لە ساڵانی 2009 و 2011.