Apora Logo

کلۆپ بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ وردەکارییەکانی "بۆمبی وەرز"

کلۆپ بۆ ڕیاڵ مەدرید؟ وردەکارییەکانی "بۆمبی وەرز"

لە گرێبەستێکدا کە ئەگەر تێپەڕێت دەبێتە "بۆمبێکی وەرزی تۆپی پێ"، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە یۆرگن کلۆپی ئەڵمانی ئامادەیە ڕاهێنەرایەتی یانەی ڕیال مەدرید بکات.

17/4/2025

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، کلۆپ ڕیال مەدریدی ئاگادارکردووەتەوە کە ئامادەیە بۆ دانوستاندن لەسەر پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی بۆ وەرزی داهاتوو.


ڕاپۆرتەکانی تر ئاماژە بەوە دەکەن کە کلۆپ "ناڕازییە" لە ڕۆڵی بەڕێوەبەری وەرزشی دامەزراوەی تۆپی پێی ڕیدبول.


گواستنەوەی کلۆپ لەگەڵ ڕیال مەدرید بۆمبێکی تۆپی پێ دەبێت و دەشێت سەردەمێکی نوێی ڕکابەریی ئەڵمانی لە نێوان ئەو و هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشەلۆنەدا هەڵبگیرسێنێت.


کلۆپ وەرزی ڕابردوو لیڤەرپوڵی جێهێشت ، دوای ئەوەی لە ماوەی هەشت ساڵدا سەرجەم نازناوەکانی لەگەڵ لیڤەرپوڵ بەدەستهێنا.

;