دیاکۆ حسێن پەیامنێری ئاپۆڕانیوز ئەمڕۆ لەهەولێر ڕایگەیاند: سیاجی قوتابخانەی ئامادەیی کشتوکاڵی هەولێر هەڵدەگیرێت و 4 تا 6مەتر دەبرێتە ناوەوە، بۆ دروستکردنی گەراجی ئۆتۆمبێلی پڕۆژەیەکی ئەهلی و کەسی
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەناو قوتابخانەی ئامادەیی کشتوکاڵی هەولێر بە دیاکۆ حسێنی ڕاگەیاندووە کە؛ دەستکراوە بە کارکردن بۆ لابردنی سیاجەکە و بڕیاروایە 4 هەتاوەک و 6مەتر سیاجەکە ببرێتە ناوەوە بۆدروستکردنی گەراجی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو پڕۆژەیە و پڕۆژەکە هی بەرپرسێکی باڵای حزبی دەسەڵاتدارە لەهەولێر پێشتر لەنزیک قوتابخانەی ئامادەیی کشتوکاڵی هەولێر یاریگایەک هەبوو کە گەنجان ڕویان تێدەکرد، بەڵام ماوەیەکە یاریگایەکە تێکدراوە و بڕیاروایە لەشوێنیدا، چەند کافتریا و خواردنگە و مەلەوانگەیەک بکرێنەوە و بەهۆی نەبونی شوێنی گەراجی ئۆتۆمبێل بۆ ئەو پڕۆژەیە سیاجی قوتابخانەکە تێکدەدرێت و دەبرێتە ناوەوە و بۆ ئەم کارەش هەریەک لە وەزارەتی شارەوانی و پەروەردە ڕەزامەندیان دەربڕیوە.
هاوکات دیاکۆ حسێن باسی لەوەشکرد کە شەوی ڕابردوو پەیوەندیمانکردوە بە بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی هەولێر، بەڵام ئەو هەواڵەکەی ڕەتکردۆتەوە و باسی لەوەکردووە کە تێکدانی سیاجی قوتابخانەکە بۆ فراوانکردنی ڕەسیفی شەقامەکەیە، بەهۆی هەبوونی جەنجاڵی ولۆد لەسەر شەقامەکە، هاوکات ئەو سەرچاوەیەی کە قسەی بۆ ئاپۆڕا کردووە قسەکانی بەڕێوبەری پەروەردەی ڕەتکردۆتەوە و ئەودەڵێت بۆ دروستکردنی گەراجی ئۆتۆمبێلە نەک فراوانکردنی ڕەسیف و تەنانەت دەستیان بە کارکردن کردوە