شاندەکە پێکهاتبوون لە12 کەسایەتی لەئەندامانی پەڕلەمانی ئەوروپا و بەڕیتانیا و ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لەدوو دیداری جیادا لەگەڵ هاوسەڕۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و جێگرەکانی و سەڕکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات کۆبوونەوە.
لە میانی دوو دیدارەکەدا لایەنەکان بیروڕایان لەبارەی دۆخی سوریا بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرد دوای پێشهاتەکانی ئەم دواییە، دیارترینیان ڕووخانی ڕژێمی بەعس بوو. هەروەها باس لە حکومەتی ئێستای دیمەشق و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئەو ڕێککەوتنەی کرا کە ئێستا لە نێوان حکومەت و هێزە سەربازیەکان و ئیدارەی خۆسەری لە ناوچەکەدا هەیە .
هەروەها باس لە هێرشە بەردەوامەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ئازارەکانی خەڵکی ناوچەکە لە ئەنجامی ئەو هێرشانە و پێویستییەکانیان بۆ بەشداری کاریگەر لە پرۆسەی سیاسی و داڕشتنەوەی دامەزراوەکانی دەوڵەت کرا.
ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕ، شاندی ئەورووپایی کە ١٢ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا و بەریتانیا و هەروەها ئەندامانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لەخۆدەگرت، گەیشتنە ناوچەکە و سەردانی وەزارەتی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیکیان لە شاری قامیشلۆ کرد.
شاندەکە لە ڕێگەی ئەم سەردانەوە ئامانجی هاوکاریی پێویست بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە ئابوورییەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک و یەکێتیی ئەورووپایە.
ئەم سەردانە لە کاتێکی گرینگدایە، لەگەڵ پەرەسەندنی پێویستی هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی سەقامگیری لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.