ئێوارەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکوومی کارگەیەک بەناوی( مدینة اللحم) تایبەت بە لەقتونانی هەموو جۆرەکانی گۆشت کرایەوە بەگوێرەی وتەی خاوەنی ئەو کارگەیە، لە کارگەکەدا هەموو جۆرەکانی گۆشت لە قتوو دەندرێن و هەناردەی تەواوی شارەکانی عێڕاق و هەرێمی کوردستانی دەکەن هاوکات باسیش لەوەدەکەن کە کارگەکە بۆیەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێڕاق و هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە و ئامانجیان پڕکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ و زیادکردنی دەستی کاری خۆماڵیە