Apora Logo

رسی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت

رسی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت

شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم

16/4/2025

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرای کرد، شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت بۆ تاوتوێکردنی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی کە لە هەرێمدا کاردەکەن

.

لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئومێد سەباح بە میدیاکارانی راگەیاند و وتی، "پرسی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، و هەموو ئەرکەکانی پەیوەست بەو بابەتە جێبەجێکردووە". هیوای خۆی دەربڕی کە لە قۆناغی داهاتوودا شتەکان بە ئاراستەیەکی دروستدا بڕۆن.


سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ڕوونیکردەوە، "شاندە سیاسییەکان لە کۆبوونەوەکانی پێشوویاندا گەیشتونەتە  لێکتێگەیشتنی گرنگ کە لە قۆناغی داهاتوودا کارئاسانی بۆ پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت دەکات".


ئاماژەی بەوەشکردووە، "قۆناغی داهاتوو شایەتحاڵی هەنگاوەکانی دواتر دەبێت بەرەو کراوەیی بەرامبەر بە لایەنەکانی دیکە بە ئامانجی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای هەبێت

;