ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، محەمەد شیاع سودانـی، سەرۆک وەزیرانـی عێراق، لە نۆیەمین دیداری سلێمانی رایگەیاند، کارمان کردووە بۆ ویستی گەلی عێراق و خەمی ئێمە خەمی هاوڵاتیانی عێراقە و خۆیان ئامادەکردووە بۆ ئاڵانگارییەکان و بەردەوام دەبین لە خزمەتی خەڵک.
سودانی ئاماژەی بەوەشدا، بونی هێزە بیانییەکان بە مەبەستی راوێژکارییە. سەبارەت بە چاکسازیەکانی عیراقیش وتی، "چەندین پڕۆژەی ژێرخانمان لە عیراق جێبەجێ کردووە، هەروەها کۆتایی بە سوتانی غازی شل دەهێنین".
گوتیشی: هەنگاوی باش نراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێم و بەغدا، یەکەم جار هەوڵدراوە کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە دەستوور چارەسەر بکرێت.
ئاشكراشیكرد، لە سێ ساڵی رابردوو گلدانەوەی ئاو سێ هێندە زیادی کردووە و لە بواری تەندروستی و کارەبا و نەوت پیشکەوتنی گەورەیان بەدەست هێناوە و هەوڵی چڕیش دەدەن رێژەی بەرهەمی غاز زیاد بکەن و داهاتی گومرگ لە ٪٢٨ زیادی کردووە و هەڵاوسان لە عێراق لە ٪٢.٧ دابەزیوە، بەردەوامیشن لە زیادکردنی داهاتی نانەوتی، بەردەوامین لە چاکسازی لە بانکەکان بە ئامانجی گەشەسەندنی ئابووری.
رونیشیکردەوە، عێراق ناچێتە ناو ململانێی ناوچەکە کاریگەری ئەمریکا و ئێران کاریگەری دەبێت لەسەر ناچەکە، هیوادارن دانوستانی عێراق و ئێران بەشێوەیەکی ئەرێنی بەڕێوەبچیت.
ئاماژەی بەوەشدا، هەموو دووبەرەکیەک رەت دەکەینەوە، لە ئیستادا عیراق پیویستی بە چاکسازی قورس و گران هەیە.