پارتی یەكسانی و دیموكراسی دەم پارتی لە راگەیەندراوێكدا بڵاوی كردەوە: سری سورەیا ئوندەر، ئەندامی وەفدی ئیمرالی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا دوای نەشتەرگەریی دڵ رەوشی لەژێر چاودێریی پزیشكیدا ماوەتەوە و رەوشی جێگیر نەبووەتەوە.
ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاوی كردوە لەگەڵ گەیشتنی ئۆندەر بۆ نەخۆشخانەیەكی ئیستەنبوڵ جەماوەڕێكی زۆر تا درەنگای شەوی سێشەممە لە بەردەم نەخۆشخانەكە ماونەتەوە.
تولای هاتمئۆغڵاری لە بەردەم نەخۆشخانەكە و لە كۆنفڕانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئۆندەر لە ژیانیدا زۆر رەوشی قورسی تێپەڕاندوە و بە دڵنیاییەوە ئەوەی ئێستاش تێدەپەرێنێت.
هاوكات ئایشەگول دۆغان وتەبێژی دەم پارتی وتی: سری سوریا ئۆندەر نەشتەرگەریی دڵی بۆ كراوە و رەنگە پێویست بێت نەشتەرگەریی دیكەشی بۆ بكرێت.