Apora Logo

رۆیتەرز: سوپای ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە

 رۆیتەرز: سوپای ئەمریكا لە سوریا ناكشێتەوە

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، سوپای ئەمەریکا لە سوریا ناکشێتەوە، بەڵام ژمارەی سەربازەکانی لەو وڵاتە کەمدەکاتەوە.

16/4/2025

چەند سەرچاوەیەک بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندوە، لە مانگەکانی داهاتودا سوپای ئەمەریکا بنکە و بارەگاکانی خۆی لە سوریا پتەوتر دەکات و بە نیازیشە ژمارەی سەربازەکانی بۆ نیوە کەمبکاتەووە، بەڵام پلانی کشانەوەی لەو وڵاتە نییە.


بەرپرسێکی ئەمەریکی بەهەمان ئاژانسی توە، رەنگە ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکا لە سوریا بۆ هەزار سەرباز کەمبکرێتەوە.


سوپای ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی لە ژمارەیەکی بنکەی سوریا هەیە کە زۆرینەیان لە ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریان و کاردەکەن بۆ روبەڕوبونەوەی داعش.


مانگی رابردو، هەسەدە رێککەوتنێکیان لەگەڵ دیمەشق واژۆکرد سەبارەت بە یەکخستنی دامەزراوەكانی حوکمڕانی و هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا.


;