Apora Logo

ئەمڕۆ نۆهەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ نۆهەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، لە دیدارەکەدا بەرپرسانی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن

16/4/2025

ئەمڕۆ نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، لە دیدارەکەدا بەرپرسانی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن و گفتوگۆ لەسەر دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن و ئاڵەنگارییەکانی عێراق دەکرێت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نۆیەمین دیداری سلێمانی لە زانکۆی ئەمریکی بەڕێوەدەچێت، لە دیدارەکەدا بەرپرسانی هەرێم و عێراق و بیرمەندان و نوێنەر و سەرکردەی وڵاتان بەشداردەبن.


هەروەها، دیدارەکەی سلێمانی ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت و بڕیارە ئەمڕۆ بەشێکی بەرپرسانی عێراق و هەرێم قسە بکەن لەوانەش محمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی و بافڵ تەڵەبانی.


ناوەڕۆکی دیدارەکەش بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر ئاڵنگارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جیهان، لەگەڵ پرسی هەڵبژاردنی عێراق هاوکات بابەتێکی تری دیدارەکە ئاشتیی ناوچەکە دەبێت.


دیدارى سلێمانى، یەکێکە لە دیدارە سیاسییەکان لە عێراق و ناوچەکە، لە ساڵى ٢٠١٣ەوە لەلایەن سه‌نته‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆی ئه‌مریكی لە سلێمانی، دەستیپێکردووە.

;