رۆژی 14ی نیسان کە ھاوکات بوو لەگەڵ یادی 37 ساڵەی کارەساتی شوومی ئەنفال، لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزکاکردنی شاری ھەڵەبجە وێڕای ئاستەنگکردنی چەند جارەی لە لایەن فراکسیۆنە عەربییەکان دەنگی لەسەر درا.
شایانی باسە، دەنگدان لەسەر ئەو پڕۆژەیە بەرھەمی یەکڕیزی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بوو لە پەرلەمانی عێراق کە پێشتر بایکۆتی دانیشتنەکانی پەرلەمانیان کردبوو تا ئەو کاتەی ئەو پڕۆژە یاساییە دەخرێتە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی پەرلەمان.
ئەوەی جێگای تێبینیە بەشە عەرەبیەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بە سونە و شیعەیەوە نەیانوویست شەڕەفی دەرچوونی بڕیاری بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجەیان پێببڕێت، لە لایەک بە ھۆکاری ململانێ ناوخۆیەکانیان و لە لاکەی دیکەشەوە بەھۆکاری بیری شۆڤینیەتی بەشێکیان، کە ھێشتان ئەنفال و ھەڵەبجەیان وەک کارەساتی جینۆسایدی گەلێک نابینین کە حکومەت عەرەبیەکەی ئەوان بەسەر گەلی کوردی ھێناوە لە باشووری کوردستان.
ئەوەی دوێنی لە پەرلەمانی عێراق دەنگی بۆ درا سارێژکردنی بەشێکی جەستەی برینداری ھەڵەبجەیەکانە بەشە زۆرەکەی بە قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەوی دەکرێت کە بەرپرسیاریەتیەکەی دەکەوێتە سەر بەغدا وە ھەرێمی کوردستانیش لەمەودوا دەبێت ھەڵەبجە وەک