كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دەرگای تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانی لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێتەوە.
بەپێی راگەیەنراوێكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەمڕۆ 15ی نیسان دەرگای تۆماركردنی لیست و هاوپەیمانی لایەنەسیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكرێتەوە.
راشیگەیاندوە، كۆمیسیۆن ماوەیەكی زۆرە دەستی بە ئامادەكارییەكانكردوە، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و خشتەی كاری داناوە و بەپێی ئەو خشتەیە كارەكانی بەڕێوەدەبات.