ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، هەر ڕێککەوتنێکی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران پەیوەستە بە دوو مەرجەوە.
ویتکۆف, لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ “فۆکس نیوز” رایگەیاند: پرسە بنەڕەتیەكە بە پلەی یەكەم پلەی یەکەم بەندە بە لێكۆڵینەوە لە بەرنامەی پیتاندن دەبێت و دواتر بەرنامەی خۆ پڕ چەککردن، ئەوەش موشەک دەگرێتەوە، لەگەڵ جۆری ئەو موشەکانەی عەمبارییان كردووە.
بە پێی ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیرنا، وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممەی داهاتوو لە مەسقەت بەڕێوە دەچێت.
ئیرنا، لە زاری ئیسماعیل بەقائی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاویکردووەتەوە کە دوای ڕاوێژکارییەکان بڕیاردرا لە 19ـی نیسان گەڕی داهاتووی دانوستانەکان لە عوممان بەڕێوە بچێت.
رۆژی شەممەی رابردوو 12ـی نیسانی 2025، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی، بە نێوەندگیری عوممان لە مەسقەت کۆ بوونەوە.
هاوکات هەر یەک لە ئێران و ئەمریکا کۆبوونەوەکەیان بە ئەرێیی وەسف کرد، ئاماژەیان دا شەممەی داهاتوو، قۆناغی دووەمی دانوستانەکە بەڕێوە دەچێت.