Apora Logo

زانیاری نوێ سەبارەت بە مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران

زانیاری نوێ سەبارەت بە مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران

لیستی مووچەی کوردستان ئامادە دەکرێت، ناردنەکەشی لە دوای ٢٥ی نیسان ئەنجام دەدرێت.

14/4/2025

لیستی مووچەی کوردستان ئامادە دەکرێت، ناردنەکەشی لە دوای ٢٥ی نیسان ئەنجام دەدرێت.


سەرچاوە ئاگادارەکان ئاشکرایان کرد، ڕۆژی دووشەممە (١٤ی نیسانی ٢٠٢٥)، وەزارەتی دارایی لە هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە لیستی مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت بۆ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.

ئەو سەرچاوانە بە (بەغداد تودەی)یان ڕاگەیاندووە، "لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەن، وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنی بۆ بەغدا لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەت لەدوای ٢٥ی نیسانەوە بڕی ٩٥٠ ملیار دینار وەک مووچە بۆ فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی نیسان دەنێرێت، بە بەکارهێنانی هەمان میکانیزم کە لە دوو مانگی ڕابردوودا گیراوەتەبەر".

ڕۆژی پێنجشەممە (٢٧ی ئازاری ٢٠٢٥)، وەزارەتی دارایی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە خەرجکردنی مووچەی مانگی ئازاری ڕابردووی فەرمانبەران کرد، دوای ئەوەی ئەو بڕە پارەیە لە بەغداوە هات.

سەڕچاوەیەک لەوەزارەتەکە بە بەغداد تودەی ڕاگەیاند،  "نزیکەی ٣٠٠ هەزار فەڕمانبەڕ لەڕێگەی پرۆژەی 'هەژماری من' وە مووچەکانیان وەڕدەگرن". 



;