دوای چەندین جار دواخستنی پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە، لە دانیشتنی ئەمڕۆدا ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی بە پڕۆژەكە دا.
ئەمڕۆ دووشەممە 14ی نیسان، پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی 178 پەرلەمانتار كۆبووەوە، لە کۆبوونەوەکەدا
سەرباری ناڕەزایی بەشێك لە پەرلەمانتارە عەرەبەكان، بەڵام پارێزگای هەڵەبجە وەك 19هەمین پارێزگای عێراق پەسەندكرا، بەوەش هەڵەبجە بووە 4ەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان.
بەپێی یاساكە، هەڵەبجە دەبێتە پارێزگایەكی نوێ لە عێراق بەپێی ئەو سنوورە جوگرافییەی لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دیاری كراوە، كە پێكهاتووە لە دوو قەزا (قەزای ناوەندی هەڵەبجە و قەزای خورماڵ) لەگەڵ سێ ناحیەی (سیروان و بیارە و بەمۆ).
ژمارەی دانیشتوانەكەی نزیكەی 160 هەزار كەسە.
دەقی پڕۆژە یاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە؛