ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئهمڕۆ دوشهممه له كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا ڕایگهیاند، "داوا لە واشنتن دەکەین دەستبەرداری سیاسەتی گوشارەکانی خۆی بێت و ناکۆکییەکان لە ڕێگەی وتوێژی یەکسانەوە چارەسەر بکات، ئێمە بیر لەوە دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممەی داهاتو خولی دوەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا لە شوێنێکی دیکە بەڕێوەببەین".
ئاماژهی بهوهشكردوه، خولی دوەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بەهەمان شێوە ناڕاستەوخۆ دەبێت، بە ئاماژە بەوەی کە "داواکاری سەرەکی تاران هەڵگرتنی گەمارۆ توند و نایاساییەکانە و ئێمەش بە جددی بەدوای ئەو داخوازییەدا دەڕۆین".
ئاشکراشیکرد، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا سەردانێکی پێشوەختە بۆ مۆسکۆ ئەنجام دەدات و ئەم دەرفەتە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی پەیوەست بە دانوستانەکانی مەسقەت بەکاردەهێنرێت.
پێشتر ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار ئاشکرای کردبو، کە بڕیارە شەممەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەکان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بەڕێوەبچێت .