Apora Logo

كەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە

كەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوەو پلەكانی گەرماش نزم دەبنەوە

كه‌شناسی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ نمەباران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت و سبه‌ینێش ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت.

14/4/2025

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ بە گشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی دوایینیوەرۆ نمەباران لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم دەبارێت بۆ کاتەکانی ئیوارە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ تاوەباران بروسکە دەگۆڕێت بەشێوەیەکی مام ناوەند بەردەوامی دەبێت تا کاتەکانی بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە. 


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، خێراىی با مامناوەند ده‌بێت و له‌ نێوان 10 بۆ 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت، لەکاتەکانی ئیوارە پێشبینی دەکرێت خێرای با چالاک بیت بۆ سەروی 35 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا بەتایبەتی لەناوچەکای باشور و ناوەڕاستی هەرێمی كوردستان. 


به‌پێی كه‌شناسی، ئاڕاستەی با باکورى خۆرئاوا پاشان بۆ ئاڕاستە گۆڕاو دەگۆرێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە، مەوداى بینین /( 8 – 10) كیلۆمه‌تر لەکات و شوێنی دابارین لەنێوان ( 5-6 ) كیلۆمه‌تر دەبێت.


ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، سبەی سێشەممە ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ کەمێک بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان وەک ناوچە سنوریەکانی باکوور و رۆژهەڵات، هەروەها لەناوچەکانی ناوەراست نمەباران هەندێك کات دەگۆڕێت بۆ تاوە باران وبروسکەی کورت خایەن. 

 

سەبارەت بەرێژەی دابارین، كه‌شناسی ده‌ڵێت، پێشبینی دەکرێت لەناوچە شاخاوییەکان زیاتر بیت، پاشان بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت وە کەشەکە سەقامگیر دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 13 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی

دهۆک : 11 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 14 پلەی سیلیزی  

زاخۆ : 12 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی

سۆران : 7 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : سفر پلەی سیلیزی

گەرمیان :21 پلەی سیلیزی

;