Apora Logo

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە

بەمەبەستی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم و دووەم، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند ڕێکارێکی بڵاوکردەوە.

13/4/2025

بەمەبەستی جێبەجێکردنی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ـ ٢٠٢٥ خولی یەکەم و دووەم، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند ڕێکارێکی بڵاوکردەوە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم چەند رێکارێکی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و ئاماژەی بەوەکردووە، یاریدەدەری خوێندنگەكان ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت بەپێی دووری و نزیکی خوێندنگەكانیان لە یەکتر و نابێت بەڕێوەبەری هیچ خوێندنگایەك بەڕێوەبەری هۆڵی تاقیكردنەوەی نیشتمانی بێت، بۆیە دەبێت هۆڵی تاقیكردنەوەی نیشتمانی جیابكرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرپەرشتیاری قوتابخانەکان تا کۆتایی تاقیکردنەوەکان ڕۆژانە سەرپەرشتی کەرتەکە دەکەن.



;