کۆنگرەی لایەنە کوردستانیەکانی رۆژئاوای کوردستان رۆژی ١٨ی نیسان ئەنجام دەدرێت
هاوسەرۆکی پەیەدە پەروین یوسف بە میدیاکانی راگەیاند دوای گفتوگۆ چڕەکانی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەکانی رۆژئاوای کوردستان لە ژێر چاودێری مەزڵوم عەبدی رۆژی ١٨ ی ئەم مانگە کۆنگرەی لایەنە کوردستانیەکانی رۆژئاوای کوردستان بە ئامادە بوونی ٣٠٠ ئەندام کە نوێنەرایەتی پارت و لایەنە سیاسیەکان دەکەن هەروەها نوێنەرانی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان ئەنجام دەدرێت