Apora Logo

سبەینێ 37 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت

سبەینێ 37 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت

لە هەشت قۆناغەکەی ئەنفالدا 182 هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد زیندە بەچاڵ کران

13/4/2025

سبەینێ 37 ساڵ بەسەر شاڵاوی ئەنفالی گەرمیاندا تێدەپەڕێت کە لە هەشت قۆناغەکەی ئەنفالدا 182 هەزار مرۆڤی بێتاوانی کورد زیندە بەچاڵ کران، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیانیش بە چەندین چالاکی یادەکە دەکاتەوە.

جەبار عومەر ساڵح، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی گەرمیان رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ هەفتەیادێکی تایبەت بە کارەساتی ئەنفالیان رێکخستووە کە خۆی لە چەندین چالاکی و مەراسیمی ماتەمینیدا دەبینێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ لەسەر مەزاری ئەنفالکراوانی گەرمیان لە گوندی دێبنە بە بەشداریی بەرپرسانی حزبی و حکومی یادی 37 ساڵەی مەرگەساتی ئەنفال دەکەنەوەو لە تەواوی پارێزگا وناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەرپرسان و چالاکوانانی بواری جینۆسایدیان بانگهێشت کردووە".

ئەوەشی خستەڕوو "هەموو کارێکی پێویستیان بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی 170 ئەنفالکراوی گەرمیان کردووەو چەند رێوشوێنی پێویست و کەمی ماوە لەوانە پشکنینی (دی ئەی ئێن) بۆ بەشێک لە کەسوکارەکانیان، بەمنزیکانە ئەوەش کۆتایی دێت.


;