Apora Logo

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژە یاسا کۆببێتەوە

بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژە یاسا کۆببێتەوە

بڕیارە رۆژی دووشەممەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت

13/4/2025

کە گرنگترینیان پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەیە، ئەندامێکی ئەنجومەنەکەش رایدەگەیەنێت:" هیوادارین لەم دانیشتنەدا بتوانین پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنین و دەنگ لەسەربەپاریزگابوونی هەڵەبجە بدرێت".

چرۆ حەمەشەریف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، هەتا پرۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە تێنەپەڕێندرێت بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنەکە ناکات، بڕیارە رۆژی دووشەممەی دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران ئەنجام بدرێت کە لەکارنامەکەدا پرۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەشی تێدایە".

هیوادارین لەم دانیشتنەدا بتوانین پرۆژە یاساکە تێبپەڕێنین و دەنگ لەسەربەپاریزگابوونی هەڵەبجە بدرێت، چونکە خەڵکی هەڵەبجە شایستەی ئەوەن قەرەبووی ئەو قوربانیانەیان بۆ بکرێتەوە کە داویانە"، چرۆ حەمەشەریف وایوت.

پڕۆژە یاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە چوار مادە پێکدێت ، رۆژی 2ی4 2023 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنێکدا خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کرد،  هەروەها لە رۆژی 4ی5ی2023 خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاساکە کرد.

 ئەمەش لە کاتێکدایە رۆژی 13ی 3ی 2014 بە رەسمی لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە وەک چوارەم پارێزگای کوردستان ناسێنرا و بووە چوارەم پارێزگا لەدوای هەولێر و سلێمانی و دهۆک، هەروەها پارێزگای 19ەمینە لەسەر ئاستی عێراق.

پارێزگای هەڵەبجە، یەك قەزا و چوار ناحیە لەخۆ دەگرێت ، لەوانە سیروان و خورماڵ و بیارە و بەمۆ، هەروەها لە 166 گوند پێکدێت.

;