Apora Logo

نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی هەیە زیاتر لە 100 کەس لە نێویاندا کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە شاری ئێلفاشر لە دارفور کوژرابن

نەتەوە یەکگرتووەکان ترسی هەیە زیاتر لە 100 کەس لە نێویاندا کارمەندانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە شاری ئێلفاشر لە دارفور کوژرابن

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس کە لە نێویاندا 20 منداڵن

13/4/2025

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕیوە لە کوژرانی زیاتر لە 100 کەس کە لە نێویاندا 20 منداڵن لە هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ئەلفاشر پایتەختی ویلایەتی دارفۆری باکوور، بە پێی ڕاپۆرتەکانی نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەنێو کوژراوەکاندا نۆ کارمەندی ڕێکخراوی خێرخوازی نێودەوڵەتیی فریاگوزاری هەبوون، کە بەهۆی هێرشەکانی سەر شارە گەمارۆدراوەکە و دوو کەمپی ئاوارەیی نزیکەوە گیانیان لەدەستداوە، کە دەزانرێت ئاوارەکان بەدەست برسێتیەوە دەناڵێنن.

نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەماهەنگی کاروباری مرۆیی (OCHA) ڕایگەیاند، هێزەکانی پشتیوانی خێرا کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە لەگەڵ سوپای سودان لە شەڕدان، ڕۆژی هەینی "هێرشی زەمینی و ئاسمانی هاوئاهەنگ"یان بۆ سەر شاری ئەلفاشر و کەمپەکانی زامزم و ئەبو شووک دەستپێکردووە.

لە بەیاننامەیەکدا، کلیمەنتین نکوێتا-سەلامی، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سودان ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کەمپەکانی زامزم و ئەبو شووک بۆ ئاوارە ناوخۆییەکان و هەروەها لە شاری ئەلفاشێر لە باکوری دارفورەوە، کە بووەتە هۆی پێکدادانی توندوتیژی کە کاریگەری نەرێنی لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی دروستکردووە،

لای خۆیەوە هێزەکانی پشتیوانی خێرا ڕەتیکردەوە کوشتنی لە کەمپی زامزم ئەنجامدابێت. لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە، هەروەها ڕەسەنایەتی گرتەیەکی ڤیدیۆیی ڕەتکردووەتەوە کە لەلایەن چالاکوانانەوە بڵاوکراوەتەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کوشتنی خەڵکی مەدەنی پیشان دەدات. لە بەیاننامەکەدا هاتووە، گرتە ڤیدیۆییەکە "شانۆگەری پێشێلکارییە هەوڵێکە بۆ تاوانبارکردنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا.

بەڵام سوپای سودان ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی سەر ئەلفاشر، ٧٤ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ١٧ کەسی دیکەش برینداربوون.


;