Apora Logo

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی میانماری هەژاندەوە

بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوەڕاستی میانماری هەژاندەوە

کۆتایی مانگی رابردوو بومەلەرزەیەکی دیکەی وێرانکەر وڵاتەکەی هەژاند

13/4/2025

بنکەی بومەلەرزەزانیی ئەوروپی بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە بە پێوەری رێختەر لە دووری 84 کیلۆمەتر لە باشووری شاری ماندالای میانمار و لە قووڵی 35 کیلۆمەتر روویداوە.

تا ئێستا دەزگا رەسمییەکانی وڵاتەکە هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی بومەلەرزەکەوە ئاشکرانەکردووە.

کۆتایی مانگی رابردوو بومەلەرزەیەکی دیکەی وێرانکەر وڵاتەکەی هەژاند کە بەهۆیەوە سێ هەزار و 600 کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج هەزار کەسیش برینداربوون.


;