Apora Logo

سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد

سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد

نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە تا ئێستا سوپای ئیسرائیل بە مەبەست 34 نەخۆشخانەی لەناوبردوە

13/4/2025

سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکی لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد و بەهۆیەوە سەرجەم کارەکان لە نەخۆشخانەکە راگیران. 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای ئیسرائیل نەخۆشخانەیەکیان لە ناوەڕاستی شاری غەززە بۆردومانکرد، بەهۆیەوە ئاگر لە بەشەکانی پێشوازی و فریاکەوتن و تاقیگە و دەرمانخانەی نەخۆشخانەکە کەوتوەوە.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردوەتەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بە دوو موشەک بینای نەخۆشخانەکەیان کردوەتە ئامانج، بەهۆیەوە دەیان بریندار و نەخۆش کە لە بۆردومانەکە رزگاریان بوە، لەسەر شەقام ماونەتەوە.

نوسینگەی راگەیاندنی حکومی لە کەرتی غەززە دەڵێت: سوپای ئیسرائیل بە مەبەست 34 نەخۆشخانەی لەناوبردوە، لەچوارچێوەی پلانێکی سیستماتیکیدا ئەو نەخۆشخانانە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کەوتون.

نەخۆشخانەکە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی پێشکەش بە زیاتر لە یەک ملیۆن فەلەستینی دەکات لە کەرتی غەززە و پارێزگاکانی باکووری غەززە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە سیستەمی تەندروستی نزیکەی بە تەواوی داڕماوە بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل کە لە حەوتی تشرینی یەکەمی 2023 بۆسەر ئەو کەرتە دەستیپێکردوە.


;