وەزیری دەرەوەی ئێران گوتیشی، ئامانجی ئێمه گه یشتنه به ڕێککه وتنێکی ڕێزدار و دادپەروەرانە، گوتیشی: ئه گه ر لایه نی بەرامبه ڕ به ڕۆحێکی هاوشێوه وه بچێته ناوەوه، چانسی گه یشتن به لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی هه یه که بتوانێت ڕێگا بۆ پڕۆسەیەکی هەمەلایەن و دانوستان خۆش بکات.
ئەمەش دوای ماوەیەکی کەم لە گەیشتنی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ شاری مەسقەت هات کە ڕۆژی شەممە بە مەبەستی بەشداریکردن لە دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لەگەڵ شاندی ئەمریکا.
هاوكات ڕاوێژكارێكی وهزیری دهرهوهی ئێران ڕایگهیاند، "پێناچێت دانوستانەکان لەگەڵ واشنتن لەم قۆناغەدا بگاتە ئەنجامێک، ئەگەر دانوستانەکانی مەسقەت شکستبهێنن یان بگاتە ئەنجام، سەرکەوتو گەل و ڕژێمی ئێران دەبێت".
پێشتریش ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری ئیسماعیل بهقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆڕمی ئێکس لەگەڵ ڕۆیشتنی شاندەکە لە تاران ڕایگەیاندبو، "لەگەڵ کۆمەڵێک لە هاوکارە بەئەزمون و لێهاتوەکانمان بەرەو شاری مەسقەت بەڕێدەکەوین، هەروەها بڕیارمانداوە هەمو ئامڕازێک بۆ پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان بەکاربهێنین".
ئاماژەی بەوەکردوە، کە شاندەکانی ئێران و ئەمریکا لە کاتی گەیشتنیان بۆ شاری مەسقەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان کۆدەبنەوە و دوای ئەوە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەنێوان لایەنی ئێرانی و ئەمریکی دەستپێدەکات.
لایخۆیەوە ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردەوە، بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە شاندی ئێرانی بە نێوەندگیری لایەنی عومانی وتوێژی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکا کە ئێستا لە عومانه دەستپێبکات.