بەپێی خەمڵاندنەکانی کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد لە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، نزیکەی ٤٠٠ هەزار سووری لە وڵاتانی دراوسێ گەڕاونەتەوە.
لە هەمان ماوەی ساڵدا زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە ناوخۆییەکان گەڕاونەتەوە سوریا ، بەمەش کۆی ژمارەی ئەو سووریانەی گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بەرزبووەتەوە.
نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری داوە لەوەی کە ڕەنگە گەڕانەوەی چاوەڕوانکراوی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس لەم ساڵدا ڕوونەدات، هەروەها ئەگەری وەرنەگرتنی بودجەی پێویست لەوانەیە گەڕاوەکان ناچار بکرێن بچنە دەرەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی 16.7 ملیۆن کەس لە ناوخۆی سوریادا- نزیکەی 90%ی دانیشتووان- پێویستیان بە جۆرێک لە هاوکاری مرۆیی هەیە، لەکاتێکدا زیاتر لە 7.4 ملیۆن سوری لە ناوخۆدا ئاوارەن .
پێشتر نەتەوەیەکگرتوەکان، رایگەیاندبوو، ئۆپەراسیۆنی گەڕاندنەوەی یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و دوو ملیۆن ئاوارەی ناوخۆیی لەماوەی ساڵی 2025 بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵ و حاڵیان دەستپێکردوە، بەڵام تا ئێستا تەنها 71 ملیۆن دۆلار لەو 575 ملیۆن دۆلارە بۆیان تەرخانکرابو خەرج کراوە.