Apora Logo

سودانی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

سودانی سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێكی گرنگ کۆدەبێتەوە.

12/4/2025



بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 12ی نیسان، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆدەبێتەوە.


سودانی لە سەردانەكەیدا پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و بابەتی هەناردەكردنەوەی نەوت و بودجەی هەرێم گفتوگۆیان تاوتوێ دەكات.


سەردانەكەی سودانی بۆ هەولێر لە كاتێكدایە، بڕیارە ئەم هەفتەیە گفتوگۆكانی نێوان هەرێم و بەغداد و كۆمپانیاكانی نەوت، لەسەر پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە.

;