سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كۆدەبێتەوە
بەپێی كارنامەكە، یەكەمین بڕگەی دانیشتنەكە تایبەتە بە دەنگدان بە پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە.
ئەوەش لە كاتێكدایە سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانییەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بایكۆتی دانیشتەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانیان كرد و رایانگەیاند، بەو مەرجە دەچنە دانیشتەكانەوە كە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بە پارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتن.
چونكە پێشتر خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ پڕۆژەیاساكە كراوە و بۆ تەنیا ئەوە ماوە دەنگی لەسەر بدرێت.