یەکەم_ مێژووی دەرکەوتنی خانەوادەی شاهانەی بازڕەنگییەکانی کوردان، وەکو خانەوادە و میرنشین لە مێژووی دێرینی کوردان:
خانەوادەی شاهانەی بازڕەنگییەکان، خانەوادەێکی سەر بە هۆزی گەورەی شوانکارییەکانی کوردن، و خانەوادەی شاهانەی بازڕەنگییەکان کە خانەوادەێکی کوردی دەسەڵاتدار بوون لە هەرێمی پارس، کە لە نێوان ساڵانی (220پ.ز_224ز)دا بووە فەرمانڕەوا بوون، و هەرێمی پارس ئەکەوێتەوە بەشی باشووری ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە) لە بەری ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە) بە سەر کەنداوی کوردستان (فارسی_عەرەبی) ئەیڕوانی، و ئەو خانەوادە دەسەڵاتدارە کوردییە لە سەردەمی دەسەڵاتداریەتی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان، لە ساڵی (220پ.ز)دا وەکو خانەوادەێکی دەسەڵاتداری ناوخۆیی دەرکەوتن، کە توانیان فەرمانڕەوایی هەرێمی پارس بکەن لە بەشی باشووری ڕۆژئاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە)، کە توانیان میرنشینی بازڕەنگییەکان لە هەمان ساڵدا دابمەزرێنن، بە داخەوە ئەو خانەوادە شاهانەی کورد بە تەواوی پێش گوێخراوە لە لایەن نەتەوەی کورد و هیچ زانیارێکی وا لە سەر ئەو بنەماڵەیە نییە، تەنها وەکو خانەوادەی دایکی شا ئەردەشیری یەکەم بە یەکەمین شا و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ساسانییەکان باسی کراوە، کە ئەوەش تەنیا ناوی خانەوادەی بازڕەنگییەکان هاتووە، و هەندێك لە مێژوونووسان ئەو خانەوادە کوردییان بە خانەوادەێکی فارسی لە قەڵەمداوە بەوڵام لە ڕاستیدا وانییە، بەڵکو ئەو خانەوادە شاهانە سەر بە نەتەوەی کوردن و سەر بە هۆزی شوانکارییەکان کوردن، کە لە هەناوی ئەو خانەوادەیە خانەوادەی شاهانە ساسانییەکان سەریهەڵدا و دواتر میرنشینی شوانکارەییەکانیش هەر لە هەناوی خانەوادەی شاهانەی بازڕەنگییەکان لە سەریهەڵدامیرنشینی شوانکارەییەکان کە لە نێوان ساڵانی (1021_1355ز) فەرمانڕەواییان کردووە کە بۆ ماوەی (334) ساڵ فەرمانڕەوا بوون، کە ئەوە بوو میرنشینی شوانکارەییەکان لە ساڵی (1021ز)دا دامەزراوە لە لایەن میر فەزلویە کوڕی عەلی سەرۆك هۆزی شوانکارەییەکانی کوردان، لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێٍستە)، و ئەم هۆزە دێرینەی کورد کە هەر لە کۆنەوە لەو ناوچەیە نیشتەجێ بوون، و میرنشینی شوانکارەییەکان وەکو بیست و پێنجەمین میرنشینی کوردی لە لایەن رۆڵەکانی نەتەوەی کوردەوە دامەزراوە، و شاری ئیگ کە ئێستە شارەدێ (ناحیە)ی ئیگی سەر بە شارۆچکە (قەزا)ی ئەستەهبانی سەر بە پارێزگای فارسی سەر بى کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێست،ە پایەتەختی میرنشینی شوانکارەییەکان بووە، و ئەم میرنشینە واتا میرنشینی شوانکارەییەکان کە تاوەکو ساڵی (756ك/1355ز) بەردەوام بوون لە فەرمانڕەوایی کردن، کە خاوەنی دەسەڵاتی باشووری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە بوون، و لە سەر شانۆی سیاسی کوردستان و ناوچەکە دەورێکی کاریگەر و بنەڕەتیان گێراوە، و میر فەزلویە کوڕی عەلی میرێکی سەر ڕاست و دادگەر و ئازا و دڵسۆزی دانیشتوانی سنووری میرنشنیەکەی بووە، و میرنشینەکەی واتا سنوورەکانی ناو میرنشینی شوانکارەی ئاوەدان کردۆتەوە، لە هەموو لایەنەکانی ژیانی ئەو سەردەمە، و میرانی دوای میر فەزلویە هەر هەمان ڕێبازی ئەمان پەێڕەو کردووە لە میرنشینی شوانکارە، و سنووری دەسەڵاتی میرنشینی شوانکارەییەکان هەرێمەکانی فارس و کرمان بوو لە باشوور و باشووری ڕۆژئاوای کۆماری ئیسڵامی ئێرانی ئێستە، کە تاوەکو کەنداوی کوردستان (فارسی_عەرەبی) درێژ ئەبووە، و میرنشینی شوانکارەییەکان باج و خەراجی ئەدا بە دەوڵەتی تورکە سەلجوقییەکان، کە وەکو پەتاێك وابوو بە سەر گیانی ماندووی گەلی کورد و میرنشینەکانییەوە، و میرنشینی شوانکارەییەکان رووبەرووی هێرشی دڕەندانانەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتی تورکە غوزانییەکان بووە، و هێزەکانی سوپای ئازای میرنشینی شوانکارەییەکان رووبەرووی هێزەکانی سوپای داگیرکاران بووە، و قارەمانانە بەرگرییان کرد لە بەرامبەری دوژمنکارانەی هێزەکانی سوپای دەوڵەتە تورکە غوزانییە دڕندەکان، کە نامۆ بوون بە نە تەوەی کورد بە تایبەتی و نەتەوەکانی ناوچەکە بە گشتی، بەڵام بە داخەوە هێزەکانی سوپای میرنشینی شوانکارەییەکان لە بەرامبەر بە هێزەکانی سوپای داگیرکەرانی دەوڵەتی تورکە غوزانییەکان تێکشکا، کە ئەوە بوو ناوچەی کرمانی لە باشووری ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە لە دەست دا، کە دەسەڵاتی سنووری میرنشینەکە تەنیا هەرێمی فارس بوو لە باشووری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە، کە ئەو سەردەمە بەشێك بوو لە خاکی کوردستانی گەورەی دێرین، و میر مەلیك موزەفەرەدین موحەممەد (1234ز_1260ز) کۆچی دوایی کرد، کە ئەوەش لە دوای دوو ساڵ لە داگیر کردنی شاری بەغدادی پایەتەختی ئەو سەردەمەی دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی عەباسییەکان، و هەروەها پایەتەختی ئێستەی کۆماری فیدڕاڵی عێراقی ئێستە بووە، کە ئەوەش لە لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای مەگۆلەکان بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ هۆڵاکۆی نەوەی جەنگیز خان (1206_1227ز) دامەرێنەر و یەکەمین خانی ئیمپراتۆریای مەگۆلەکان لە ساڵی (1258ز)دا بووە، و ئەوە بوو لە ساڵی (1260ز)دا میر مەلیك موزەفەرەدین موحەممەد (1234ز_1260ز) لە لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای مەگۆلەکان گەشمردە (شەهید) کرا، و بەڵام دەسەڵاتی میرنشینەکە واتا میرنشینی شوانکارەییەکان هەر بەردەوام بوو لە فەرمانڕەوای کردن، و بەڵام لە ژێر سایەی داگیر کەرانی هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای مەگۆلەکاندا بوو، کە تاوەکو ساڵی (1355ز) بەردەوام بووە، چونکە لەو ساڵدا ئیمپراتۆریای مەگۆلەکان بە یەکجاری کۆتاییان هێنا بە دەسەڵاتی میرنشینی شوانکارەییەکان، کە لە دوای گەشمردە (شەهید) کردنی میر مەلیك موزەفەرەدین موحەممەد، ئەوە بوو نزیکی دە میر دەسەڵاتی میرنشینی شوانکارەییەکان گرتەوە دەست، کە زۆر هەوڵیان داوە میرنشینەکەیان واتا میرنشینی شوانکارەییەکان لە ژێر چنگی داگیر کاری ئیمپراتۆریای مەگۆلەکان رزگار بکەن، بەڵام هەموو هەوڵیان سەری نەگرتووە زۆر بە داخەوە، و هەروەها دووبارە باسی ئەو خانەوادە شاهانەیە واتا خانەوادەی شاهانەی بازڕەنگییەکان ئەکەین، کە توانیان لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان ئاوەدانی و هەرزانی و ئاسایش و ئارامی دابین بکەن بۆ دانیشتوانی ناو سنوورەکانی میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان، و بازرگانی پەڕە پێبدەن و وڵاتی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا پێشخست، و شاری ئەستەخری سەر بە شارۆچکە (قەزا)ی مەرودەشتی سەر بە پارێزگای فارسی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئێستە، پایەتەختی میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردی بووە، کە شازادەخاتوونێکی میرنشینی بازڕەنگییەکان بە ناوی ڕام بەهێشت کچی شا گۆچێهر (206_210ز) بیست و چوارەمین میرنشینی بازڕەنگییەکان لەگەڵ ئاغازادە ساسان کە کوڕی ئاغاێکی کوردی بووە بە ناوی واو ئەفرید هاوسەری کرد، کە لە ئەنجامی ئەو هاوسەرگرییە کەسێك بە ناوی پاباك لە دایك بوو، کە ئەکاتە باوکی شا ئەردەشێری یەکەم (224_242ز) یەکەمین شا و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ساسانییەکان بووە، و هەروەها ئەم میرنشینە کوردییە لە دوایین ساڵانی فەرمانڕەوایی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان یاخی بوونیان لە دژییان دەست پێ کرد، کە شا ئەردەوانی چوارەم (213_224ز) دوایین و سی و شەشەمین شای ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان، لە نامەێکدا بە شا ئەردەشێری یەکەم (224_242ز) یەکەمین و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ساسانییەکان، کە دوایین و بیست و پێنجەمین میری میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردی بووە لە نێوان ساڵانی (212_224ز) دوایین و بیست و شەشەمین میری میرنشینی بازڕەنگییەکان بووە، کە پێی ئەڵێت: هەی بەچکە کورد تۆ سنووری خۆت بەزاندووە و مەرگی خۆت دیاری یەکەی، و تۆ لە ژێرواری کوردی پەروەردە بوویت، کێ ڕێی پێداوی ئەو تاجە لە سەر بکەی؟، لە پاش چەند شەڕێك کە گرنگترینیان شەڕی هۆرمۆزگان بوو، کە لە ڕێکەوتی (28_4/ئەپرێل_224)دا ڕوویدا لە نێوان هێزەکانی سوپای میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان بە سەرکردایەتی هەر یەکە لە شا ئەردەشێری یەکەم (212_224ز) دوایین و بیست و شەشەمین میری میرنشینی بازڕەنگییەکان، کە دواتر شا ئەردەشێری یەکەم (224_242ز) بووە بە یەکەمین شا و دامەزرێنەری ئیمپراتۆریای ساسانییەکان و شا شاپۆری یەکەم (242_270ز) دووەمین شای ئیمپراتۆریای ساسانییەکان، و هێزەکانی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان بە سەرکردایەتی هەر یەکە لە شا ئەردەوانی پێنجەم (213_224ز) پەنجا و یەکەمین و دوایین شای ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان و شا تیردادی چوارەم (216_224پ.ز) پەنجا و دووەمین و دوایین شای ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان، و ژەنەڕاڵ دادوینداد کە سکرتێری سەرەکی کۆشکی شاهانەی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان بووە، کە سەرئەنجام هێزەکانی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان بەرامبەر بە هێزەکانی سوپای میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان شکان و خودی شا شا ئەردەوانی پێنجەم (213_224ز) پەنجا و یەکەمین و دوایین شای ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان لەو شەڕەدا کۆژرا و هەر یەکە لە شا تیردادی چوارەم (216_224پ.ز) پەنجا و دووەمین و دوایین شای ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان، و ژەنەڕاڵ دادوینداد کە سکرتێری سەرەکی کۆشکی شاهانەی ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان بووە دەستگیر کران،کە بەم شێوەیە ئیمپراتۆریای ئەشکانییەکان (پارت)ی سکاییەکان کۆتایی پێکهات، بەم شێوەیە ئیمپراتۆریای ساسانییەکانی کوردان جێگەی گرتووە، و میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان کە لە نێوان ساڵانی (220پ.ز_224ز)دا فەرمانڕەوا بوون کۆتایی پێهات و گۆڕا بۆ ئیمراتۆریای ساسانییەکان، کە ماوەی دەسەڵاتداریەتی میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان ماوەی (444) ساڵ فەرمانڕەوا بوون، کە لەو ماوەیەدا نزیکەیی (26) شا فەرمانڕەواییان کردووە.
دووەم_ناوی شاکانی میرنشینی بازڕەنگییەکانی کوردان:
1_ئەردەخشێری یەکەم (220_205پ.ز) 15 ساڵ.
2_وەهبەر (205_164پ.ز) 41 ساڵ.
3_بەیداد (164_146پ.ز) 18 ساڵ.
4_وەفرادای یەکەم (146_138پ.ز) 8 ساڵ.
5_وەفرادادی دووەم (138_132پ.ز) 6 ساڵ.
6_دارایانی یەکەم (132_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
7_وەفرادادی سێیەم (؟_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
8_دارایانی دووەم (؟_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
9_ئەردەخشیری دووەم (؟_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
10_وەهشیری یەکەم (؟_69پ.ز) ؟ ساڵ.
11_پارکۆی یەکەم (69_57پ.ز) 12 ساڵ.
12_پارکۆی دووەم (57_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
13_نامبێد (؟_؟پ.ز) ؟ ساڵ.
14_ناپاد (؟پ.ز_؟ز) ؟ ساڵ.
15_نەزانراو (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
16_وەفرادادی چوارەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
17_مانچێهری یەکەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
18_ئەردەخشیری سێیەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
19_مانچێهری دووەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
20_پارکۆی سێیەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
21_مانچێری سێیەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
22_ ئەردەخشیری چوارەم (؟_؟ز) ؟ ساڵ.
23_وەهشیری دووەم (ئۆکستاتریس) (206_210ز) 4 ساڵ.
24_گۆچیهر (210_211) 1 ساڵ.
25_شاپۆر (211_212) 1 ساڵ.
26_ئەردەشیری یەکەم (212_224) 12 ساڵ.
سەرچاوەکان
_1یاسین سابرساڵح: ئینسایلکۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
_2عهلی ئهکبهرسهرفراز و بههمهن فهیروزمهندی: دێرینهناسی و هونهر له سهردهمه مێژوویهکانی دهوڵهتی ئەشکانی و ساسانی/بهرگی دووهم-وه: وریاقانیع-ههولێر2009ز.
_3دان ناردۆ: ئیمپراتۆرییهتی ئێران-وه :فهرهاد عهزیز خۆشناو-ههولێر2010ز.
4_ ماڵکۆم کالێج: ئەشکانییەکان (پارتەکان)-وە: سهلاحهددین ئاشتی-سلێمانی 2010ز.
5_ئارتوور کریستێنسێن: ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2011ز.
6_ڕۆمهن گیرشمهن: مێژووی ئێران لهسهرهتاوه ههتا هاتنی ئیسلام-وه: سهلاحهددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
7_موفید رائف مهحمودالعابد: مێژووی دهوڵهتی ساسانی سهردهمی کیسرهوییهکان-وه: عهبدوڵڵاگهرمیانی-ههولێر2014ز.
8_پ . د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: مێژووی ئیمپراتۆریی ساسانی-سلێمانی2020ز.
9_حەم[،ڵڵا مستەوفی (680_750ك/1281_1349ز): نوزهەتولقولووب (سەیرانی دڵان)/کتێبی سێهەم-وە: سەڵاحەددین ئاشتی-تاران2024ز.
10_ئینتهرنێت-ویکیپیدیای ئازاد.