ئهمڕۆ 22 ساڵ بهسهر هێرشی ئهمریكا و هاوپهیمانان بۆ سهر عێراق تێدهپهڕێت، لە ٩ـی نیسانی ٢٠٠٣ سوپای ئەمریكا كۆنتڕۆڵكردنی تەواوەتی بەغدای پایتەختی راگەیاند، دوای ئەوەی جۆرج بۆش-ی سەرۆكی ئەوكاتی ویلایەتە یەكگرتووەكان بڕیاری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی هاوپەیمانانی لە عێراق دا.
دوای هێرشەکان ١٥٠ هەزار سەربازی ئەمریکی و ٤٠ هەزر سەربازی بەریتانی هاتنە ناو خاکی عێراق و دوای سێ هەفتە لەبەرواری نۆی نیسانی ٢٠٠٣دا شاری بەغدا کەوتە دەست هێزەکانی ئەمریکا. چەند کاتژمێرێک پێش راگەیاندنی کەوتنی رژێمەکەی سەدام حسێن لەناوچەی ئەعزەمییە دەرکەوت کە چەندین عێراقی دەوریان گرتبوو دروشمیان بەسەردا دەوتەوە.
دواتر، بەرلە دۆزینەوەی لەلایەن سوپای ئەمریکاوە سەدام حسێن بۆماوەی هەشت مانگ بێسەروشوێن بوو دوای ئەوەی دۆزرایەوە و دەستگیرکرا لە کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٠٦ لەسێدارەدرا.
ئهو هێرشهی ئهمریكا و هاوپهیمانان کۆتایی بە دەسەڵاتی 30 ساڵەی سەدام حوسێن هێنا کە حوکمێکی دیکتاتۆرانەی دەکرد، بهدرێژایی ئهو ساڵانه، کوردستانی ئەنفال و کیمیاباران و جینۆساید كرد و ھەزاران گوند و شار و شارۆچکەی وێران كرد و تەعریب و تەبعیسیش یەکێک بوو لەو تاوانانەی دژی کوردستان ئەنجامی دەدا.
لیستی شەفافیەتی نێودەوڵەتی ئاشکرای كرد، عێراق 23ـەمین گەندەڵترین وڵاته له جیهان. وەزارەتی پلاندانانی وڵاتەکەش نایشارێتەوە، 25٪ـی دانیشتووانی عێراق لە ژێر هێڵی هەژاریدان.