Apora Logo

کۆشکی سپی: ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو دەنێت

کۆشکی سپی: ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو دەنێت

گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، واشنتۆن و تاران لە گفتوگۆدان سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران. ڕۆژی شەممەش گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان هەردوولا ئەنجام دەدرێت.

9/4/2025

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی لة ليَدوانيَكدا رايطةياند، ئێران بەرەو ڕێککەوتن هەنگاو دەنێت لە ئێستادا گفتوگۆی جددی لە نێوان واشنتۆن و تاران سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرێوەدەچێت. ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی شەممە دانوستانەکانی لەگەڵ ئێران ڕاستەوخۆ دەبێت..


ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕۆژی سێشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە کاربەدەستانی ئێران ڕایانگەیاندووە، کە تاران گومانی هەیە لە نیازی واشنتۆن سەبارەت بە دانوستانە ئەتۆمییەکان.


کاربەدەستانی ئەو وڵاتە ڕوونیان کردۆتەوە کە تاران "بە وریاییەوە لە دانوستانەکان نزیک دەبێتەوە کە بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەنجام بدرێت، متمانەیەکی کەمی بە پێشکەوتنەکان و گومانی قووڵی هەیە لە نیازی واشنتۆن".


دۆناڵد ترەمپ ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، ئەگەر ئێران بە گفتوگۆ و دانوستان ڕازی نەبێت ئەوا هەنگاوی سەربازی یەکێک لە بژاردەکان دەبێت.


لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران هەڵوێستی تارانی دووپاتکردەوە کە دانوستانەکان دەبێ ناڕاستەوخۆ بن و ئەوەشی بە گوشار و هەڕەشەی ئەمریکا وەسف کرد.


عێراقچی گوتیشی، دانوستانی ناڕاستەوخۆ وتووێژی ڕاستەقینە و کاریگەر مسۆگەر دەکات.


;