Apora Logo

بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمی کردوە و لەمەودوا لە دەرەوە هاوردە دەکرێت

بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمی کردوە و لەمەودوا لە دەرەوە هاوردە دەکرێت

عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتەیان هەڵگرت بۆلەمەودوا رێگە دەدرێت لە دەرەوە تەماتە هاوردەبکرێت.

8/4/2025

عێراق و هەرێمی کوردستان قەدەغەکردنی هاوردەکردنی تەماتەیان هەڵگرت بۆلەمەودوا رێگە دەدرێت لە دەرەوە تەماتە هاوردەبکرێت.


ئەنجومەنی وزاری ئابوری عێراق بڕیاریدا بۆ لەمەودوا رێگە بە هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوە بدرێت، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت: بەرهەمی تەماتە لە بازاڕدا کەمبوەتەوە بۆیە قەدەغەی هاوردەکردنی ئەو بەرهەمەمان هەڵگرتوە.


لە راگەیەنراوێکی ئەنجومەنەکەدا هاتوە، بڕیاردراوە بۆ لەمەودوا رێگە نەدرێت بە هاوردەکردنی هێلکە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ ناو بازاڕەکانی عێراق.


ئەوەش هاتوە، رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی تەماتە، پەتاتە، قەیسی، کەلەرم، کاهو و چەوەندەر، بەو پێیەی وەرزی کشتوکاڵی بۆ ئەو بەرهەمانە کۆتایی هاتوە، هەروەها بەهۆی بونی بەرهەمی ناوخۆیی رێگە بە هاوردەکردنی پیازیش نادرێت.


هاوکات، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم بڕیاریدا بە هەڵگرتنی قەدەغەی هاوردەکردنی تەماتە، لە نوسراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵدا هاتوە، رۆژی ١.٤.٢٠٢٥ وەزارەتی کشتوکاڵ بڕیاریدا بە هەڵگرتنی باج و قەدەغە لەسەر بەرهەمی تەماتەی هاوردە لە دەرەوەی وڵات


وتیشی: دوای بەدواداچون بۆ بەرهەمی تەماتە لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، دەرکەوت ئەو بەرهەمە لە بازاڕەکان زۆر کەمبوەتەوە و نرخی بەرزبوەتەو


;