١٢ ساڵە هەڵبژاردن نەكراوەو زیانی گەورەی بەپارێزەران و پیشەكە گەیاندووە
٢٤٠پارێزەر هۆشداریی دەدەنە سەندیكای پارێزەران و لایەنە سیاسیەكان ئەگەر هەڵبژاردن نەكرێت هەڵوێستی توندترمان دەبێت
٢٤٠پارێزەر هۆشداریی دەدەنە لایەنە سیاسیەكان و ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران سەبارەت بەخۆدزینەوە لەهەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەندیكاو پێشێلكردنی یاسای پارێزەرایەتیی. ئەمڕۆش یاداشتی ناڕەزایەتیی و هۆشدارییەكەیان بەڕەسمیی رادەستی نەقیب و ئەنجومەنی سەندیكای پارێزەران كرد
. بەپێی یاداشتی هۆشدارییەكە سەندیكای پارێزەران ماوەی ١٢ ساڵە هەڵبژاردنی نەكردووە بێئەوەی هیچ پاساوێكی یاسایی هەبێت. یاداشتەكە ٢٤٠ پارێزەر ئیمزای كردووەو بەروونی دەڵێن ئەگەر هەڵبژاردنی سەندیكاكەیان نەكرێت ئەوا هەڵوێستی توندیان دەبێت. لەیاداشتەكەدا هاتووە كە پێویستە هەر سێ ساڵ جارێك هەڵبژاردن بكرێت، بەڵام لە ٢٠١٣ وە هەڵبژاردن نەكراوە ئەمەش پێشێلكارییەكی زەقی یاسای پارێزەرایەتی و پرەنسیپی دیموكراتیی و دەستاودەستكردنی دەسەڵاتە. دەشلێن ئەو دواخستنە زیانێكی گەورەی بەپیشەی پارێزەرایەتیی و پارێزەران گەیاندووە. چەندین جاریش بەیاننامەو گردبونەوەی ناڕەزاییان كردووە بەڵام ئەنجومەنی سەندیكا خەمساردبوو