نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ یه‌كێتیدا له‌سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی "دروستن" بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێت، بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان "هه‌ندێك كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه ئه‌گه‌رنا هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه".
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له لێدوانێكدا بۆ میدیاكانی پارتی له لوتکەی وەبەرهێنانی ئەبوزەبی لە ئیمارات، ڕایگه‌یاند، "گفتوگۆیەکی جددی لە نێوان پارتی و یەکێتی هەیە و هیچ لایەنێک نایەوێت پێکهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت دوابکەوێت، بەڵام بەهۆی پشوی جەژن و نەورۆزەوە هەندێک سستی هەبوو ببونە هۆکار ئەگەرنا ئێمە لەگەڵ یەکێتی لەسەر رێچکەیەکی دروستین.
هەروەها لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کەوا باس دەکرێت پێکهێنانی حکومەت بکەوێتە دوای هەڵبژاردنی عێراق بارزانی وتی : دانوستاندنەکانی ئێمە بۆ ئەوەیە کە بە زوترین کات حکموەت پێک بهێندرێت بەڵام نە لەلایەن ئێمە و نە لەلایەن یەکێشیەوە هیچ را و نیەتێکی وا بوونی نیە
هەروەها بارزانی هیواشی خواست کە بە زوترین کات گفتوگۆ دەستپێبکرێتەوە و کابینەی نوێی حکومەت پێک بهێندرێت
لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هه‌رێمی كوردستانه‌و، وتی، "حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەکاری بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت کردوە و کێشەکە، زیاتر تەکنیکییە دەنا ئێمە وەک حکومەتی هەرێم هەموو ئامادەگیەکمان هەیە بۆ هەناردە کردنەوەی نەوت