Apora Logo

شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

شاندی دەم پارتی و ئەردۆغان کۆدەبنەوە

ئاكپارتی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ وەفدی دەم پارتی كۆدەبێتەوە

8/4/2025

وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان-ئاكپارتی رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا رەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ وەفدی دەم پارتی كۆدەبێتەوە.

عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاكپارتی، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، سەرۆک کۆماری تورکیا داواکارییەکی بۆ دیدار لە لایەن دەم پارتییەوە پێ گەیشتووە، وتیشی" سەرۆک کۆمار بە ئەرێنی لە بابەتەكە دەڕوانێت".

وتەبێژی ئاکپارتی باسی لەوەش کرد" ئەردۆغان بەپێی دەرفەت، ڕۆژێک لەم هەفتەیەدا بۆ دیدار لەگەڵ وەفدی دەم پارتی دیاری دەکات".

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی یەکی تشرینی یەکەمی رابردوو، هەنگاوێک لەلایەن دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی مەهەپە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی نرا، و ئەوە لەلایەن دەم پارتی بە ''چارەسەرکردنی پرسی کورد'' و لەلایەن حکومەتی تورکیاشەوە بە ''کۆتاییهێنان بە تیرۆر'' ناوی دەهێندرێت.


;