Apora Logo

لە هەفتەی داهاتوەوە سیستەمی فۆڕمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی

لە هەفتەی داهاتوەوە سیستەمی فۆڕمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایگەیاند، سیستمی فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی لە هەفتەی داهاتوەوە جێبەجێ دەکرێت و فۆڕمە نوێیەکە لە ڕێگەی ئەپی نێو مۆبایلی هاوڵاتییان خۆیانەوە دروست دەکرێت.

7/4/2025

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سیستەمی نوێکردنەوەی زانیاری فۆڕمی خۆراک و بە ئەلیکترۆنیکردنی فۆڕمەکە لە هەرێم قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و چاوەڕوانن لەم هەفتەیەدا لە بەغدادەوە لیژنەیەک بێنە هەولێر بۆ ئەوەی هەفتەی داهاتوو دەست بە قۆناغی دووەم و جێبەجێکردنی سیستەمەکە بکرێت.


ئاماژەی بەوەشکردووە، فۆڕمە نوێیەکەی خۆراک لە ڕێگەی ئەپی نێو مۆبایلی هاوڵاتییان خۆیانەوە دەکرێت و ڕۆتیناتی نێو دائیرەکان ناهێڵێت، هەر کەسێک بیەوێت منداڵی تازە لەدایک بو تۆمار بکات یاخود ناوی کەسێک ڕەش بکاتەوە کە وەفاتی کردوە ئەوا لە ڕێگەی مۆبایلەکەیەوە ئەو کارە دەکات.


نەوزاد شێخ کامیل وتیشی، ئەو خێزانانەی تا ئێستا فۆڕمی خۆراکییان نیە، بە هەمان شێوە دەتوانن لە ڕێگەی مۆبایلەکانیان و ئەو ئەپانەی تایبەتە بە فۆڕمی خۆراک، خۆیان تۆمار بکەن و فۆڕمی خۆراکیان بۆ دەکرێت.

;