Apora Logo

هیچ مەترسیەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نیە

هیچ مەترسیەک لەسەر مووچەی فەرمانبەران نیە

ڕاوێژكارێكی دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچە نابێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكرێت.

6/4/2025

ڕاوێژكارێكی دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، دابەزینی نرخی نەوت كاریگەری لەسەر مووچە نابێت و مانگانە لەكاتی خۆیدا مووچە دابەش دەكرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژكاری دارایی و ئابووری سەرۆك وەزیرانی عێراق بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، حكومەتی عێراق وەك هەمیشە دەستەبەركردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی دەكات و سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت ئەم مووچانە لە ماوەی داهاتودا بەتەواوی مسۆگەر دەكرێن.

وتیشی: مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان، و چاودێری كۆمەڵایەتی بەتەواوەتی لە چوارچێوەی بودجەی ساڵی 2025دا مسۆگەر كراون، بە هیچ شێوەیەك هیچ نیگەرانییەك لەبارەی ئەو مووچانەوە نییە دوای دابەزینی نرخی نەوت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەهۆی بڕیارە نوێیەكانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ سەپاندنی پێناسی گومرگی نوێ‌ بەسەر ژمارەیەك وڵاتدا، كە لە نێویشیاندا عێراقی تێدایە، نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی دابەزیوە و مووچەخۆران مەترسی دواكەوتنی مووچەیان هەیە بەهۆی ئەوەی زیاتر لە 90%ی داهاتی عێراق لەسەر فرۆشتنی نەوتە

;