Apora Logo

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ٣ دابەش دەکرێت

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی ٣ دابەش دەکرێت

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە کەوا سێشەممە هاوکارای دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٣ دابەش دەکرێت

6/4/2025

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاوی کردەوە کەوا سێشەممە هاوکارای دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٣ دابەش دەکرێت

ئەمشەو وەزارەتی پێشمەرگە لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوی کردەوە کەوا رۆژی سێشەممە هاوکاری هاوپەیمانان دابەش دەکرێت

 

دەقی بڵاوکراوەکە

هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٣) دابەش دەکرێت

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

ڕۆژی سێشەممە بەرواری ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٣) بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە دیوانی وەزارەت و یەکەكانى پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ڕۆژی سێشەممە ٨ی نیسانی ٢٠٢٥ هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی (٣) دابەشدەکرێت.


;