Apora Logo

داوا دەکرێت بە وترین کات لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە بکرێت

داوا دەکرێت بە وترین کات لیستی مووچەی فەرمانبەران ئامادە بکرێت

وابڕیارە كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەسپێكردنەوەی دەوام، یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكان دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی پەیرۆڵ

6/4/2025

وابڕیارە كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەسپێكردنەوەی دەوام، یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكان دەستبكەن بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار بە سیستەمی پەیرۆڵ، هاوكات شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایش دەچنە بەغدا.


بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیاکان دراون ئەوە خراوەتەڕوو، لە ئێستادا ناردنی مووچەی سێ‌ مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای فەرمانبەرانی عێراق كراوەتەوە واتە فەرمانبەرانی عێراق و هەرێم وەك یەك مووچەیان وەرگرتووە، بۆیە هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەم یەكسانییە لە دابەشگردنی مووچە تا كۆتایی ساڵ بەردەوامی هەبێت و جیاوازی دروست نەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ ئەومەبەستەش داوا لە یەكە ژمێریارییەكانی وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێم كراوە كە لە دوو ڕۆژی داهاتوودا لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوام لیستی مووچەی مانگی چوار بەهەمان سیستەمی پەیرۆڵ ئامادە بكەن وەك ئەوەی لە مانگی سێ‌ ئامادەیان كردبوو.

 

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ تەواوكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار، شاندێكی تەكنیكی وەزارەتی دارایی دەچنە بەغدا و لیستەكە لەگەڵ خۆیاندا دەبەن، وەك ئەوەی لە مانگی سێ‌ بەهەمان شێوە ئەو شاندە تەكنیكیە ڕۆشتنە بەغدا و توانیان بە .زووترین كات مووچەی مانگی سێ‌ ڕەوانە بكرێت


;