Apora Logo

تونجەر باکرهان : چارەسەری کێشەی کورد ئەنجامی باشی دەبێت بۆ تورکیا

تونجەر باکرهان : چارەسەری کێشەی کورد ئەنجامی باشی دەبێت بۆ تورکیا

هاوسەرۆکی دەمپارتی ڕایگەیاند"چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەنجامی باشی بۆ تورکیا دەبێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، دەبێت بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزنەوە.

5/4/2025

هاوسەرۆکی دەمپارتی ڕایگەیاند"چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئەنجامی باشی بۆ تورکیا دەبێت و جەختیش دەکاتەوە لەوەی، دەبێت بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزنەوە.

 

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان - دەم پارتی بە میدیاکانی تورکیای رایگەیاند"چارەسەرکردنی پرسی کورد ئەنجامی باشی بۆ تورکیا لێ دەکەوێتەوە و دەبێتە مایەی گۆڕانکاریی ریشەیی".


ئاماژەی بەوەش کرد"پەرلەمان دەتوانێت لە رێگەی پاکێجێکەوە، هەنگاو بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری بنێت".

هاوسەرۆکی دەم پارتی وتیشی"دوو رێگەیان لەبەردەمە، یەکەمیان، کێشەکان دوابخەن و قووڵیان بکەنەوە، دووەمیان، بە بوێرییەوە رووبەڕووی کێشەکان ببنەوە و چارەسەری هەمیشەییان بۆ بدۆزینەوە کە ئەمەیان ڕێگا دروست و ڕاستەکەیە".


;