Apora Logo

هەوڵ دەدرێت قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسوتاوەکە بکرێتەوە

هەوڵ دەدرێت قەرەبووی زیانلێکەوتوانی بازاڕی دارەسوتاوەکە بکرێتەوە

ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەوڵی ئەوەدان کە لە بودجەی یەدەگی فیدڕاڵ قه‌ره‌بووی دوكانداره‌كانی داره‌سوتاوه‌كه‌ بکرێتەوە.

5/4/2025

ئه‌ندامێكی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە هەوڵی ئەوەدان کە لە بودجەی یەدەگی فیدڕاڵ قه‌ره‌بووی دوكانداره‌كانی داره‌سوتاوه‌كه‌ بکرێتەوە.


د. نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی به‌ وێبسایتی فەرمی حزبەکەی راگەیاندوە "بۆ زیانه‌ ماددی و داراییه‌كان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین تا حكومه‌تی فیدراڵ له‌ بودجه‌ی یه‌ده‌گی له‌ناكاو قه‌ره‌بووی به‌شێك له‌و زیانانه‌ بكاته‌وه‌".

ئاشکراشیکرد "بەپێی ماددەی شەش لە یاسای بودجەی گشتی عێراق دەتوانرێت بۆهەر رووداوێکی نەخوازراو بڕی سێ ملیار دینار تەرخان بکرێت، کەلە یاساکەدا 150 ملیار دینار بۆ رووداوە نەخوازروەکان تەرخان کراوە، ئێمەش لە رێگەی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە داوا دەکەین بەپێی ئەو ماددەیە قەرەبووی کاسبکارانی بازاڕی دارەسوتاوەکەی سلێمانی بکرێنەوە".

ئەوەش لەکاتێکدائە، به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ناو بازاڕ‌ی سلێمانی، به‌دیاریكراوی له‌ بازاڕی داره‌سووتاوه‌كه‌ ئاگر له‌چه‌ند دوكاتێك كه‌وته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 150 دوكان بوو، پاشان له‌لایه‌ن به‌رگری شارستانی سلێمانییه‌وه‌ ئاگره‌كه‌ كۆنترۆڵكراو ژماره‌یه‌ك دوكان زیانی ماددیان پێگه‌یشت، خۆشبه‌ختانه‌ رووداوه‌كه‌ زیانی گیانی پێوه‌نه‌بوو

;