بارینی بارانی بەلێزمە و تەرزەیەکی بەهێز له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران زیانی بە بەرهەمی کشتوکاڵی ناوچەکە گەیاند و ژمارەیەک هاوڵاتییش برینداربوون.
لە ئەنجامی ئەو شەپۆلە بارانەی کە رووی لە هەرێمی کوردستان پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ماوەی پێنج خولەک له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ته‌رزه‌یه‌كی زۆر باریوه و بەهۆیەوە زیانێكی زۆر به دار و دره‌خت و بەرهەمە کشتوکاڵییەکان و چه‌ندین ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانی ناوچه‌كه گه‌یاندوه.
هەر بە بەپێی زانیارییەکان چەند هاوڵاتییەک بەهۆی بەرکەوتنی تەرزەوە سەریان شکاوە و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە