مەسعوود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە "لە ئاستێکی یەکساندا" لەگەڵ ئەمەریکا گفتوگۆ بکات، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئایا تاران بەشداری وتووێژی ڕاستەوخۆ دەکات یان نا. "ئەگەر لایەنی بەرامبەر دەیەوێت دانوستان بکات، بۆچی هەڕەشەیە؟" بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی ئیرنا، پزیشکیان پرسیاری کردووە.
ئەم هەڵوێستەی پێشێزکیان دوای ئەوە دێت کە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە پێشتر داوای لە تاران کردبوو کە گفتوگۆی ڕاستەوخۆ بکات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، هەڕەشەی بۆردومانکردنی ئێرانی کردبوو، ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستی هێنا. ئێران ئامادەیی خۆی بۆ گفتوگۆ دەردەبڕێت، بەڵام ڕەتیدەکاتەوە لەژێر هەڕەشە یان فشاردا گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدات
. ڕۆژی پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە پێی باشترە "دانوستانی ڕاستەوخۆ" لەگەڵ ئێران ئەنجام بدات . ناوبراو بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: پێموایە دانوستانی ڕاستەوخۆ ئەنجام بدرێت باشترە. " خێراترە و دەتوانیت باشتر لە کەمپینەکەی تر تێبگەیت وەک لەوەی کە نێوەندگرەکان بەکاردەهێنیت"
. وڵاتانی ڕۆژئاوایی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا ، تاران تۆمەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی ، بەڵام ئێران ئەمە ڕەتدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تەنیا بۆ مەبەستی مەدەنییە. لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی لە نێوان ئێران و پێنج ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان - ئەمریکا، ڕووسیا، چین، فەرەنسا و بەریتانیا - هەروەها ئەڵمانیا ئەنجامدرا بۆ کۆنترۆڵکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی.
لە ڕێککەوتنەکەدا مەرجی هەڵگرتنی سنووردارکردنەکانی سەر ئێران لە بەرامبەر سنووردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا دیاریکرابوو. لە ساڵی ٢٠١٨ و لە یەکەم خولی سەرۆکایەتی ترەمپدا، ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە کشایەوە و سزاکانی بەسەر ئێراندا سەپاندەوە.
لەبەرامبەردا ئێران پابەندبوونی بە ڕێککەوتننامەکەوە وەستاند و بەرنامە ئەتۆمییەکەی خێراتر کرد
. ڕاپۆرتە هەواڵگرییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕەنگە ئێران لە توانای بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی نزیک بێت، ئەمەش
نیگەرانییەکانی واشنتۆن زیاتر دەکات